Salih Bilici,1 23
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو میوانی دیسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو بوو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توركیا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاوش‌ئۆغڵو به‌بیری هێنایه‌وه هه‌ولێر دواتر له هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامدانی گشتپرسییه‌كه تێگه‌یشت و ویستی له توركیا نزیك بێته‌وه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا له دژی كوردانی هه‌ولێر (هه‌رێمی كوردستان) نه‌بوو به‌ڵكو له دژی هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیداری حوكمڕانانی ئه‌وێیه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌نانه‌ت دوای گشتپرسیش به هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئیداره‌ی كوردی باكووری عێراق نه‌ده‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م قۆناغه‌دا دانوستانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، گوتی: "حكوومه‌تی فیدڕاڵی له‌باره‌ی كایه‌ی ئاسمانییه‌وه بڕیاری دا و داوای له ئێمه كرد و ئێمه‌ش بڕیارمان دا. ئێستا حكوومه‌تی فیدڕاڵی چاوی به بڕیاره‌كانیدا خشاندۆته‌وه. چونكه له‌باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و بابه‌ته‌كانی دیكه گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن. لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێریش (هه‌رێمی كوردستان). نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر. له‌مباره‌یه‌یشه‌وه داواكاری هه‌ن. هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كه‌ین و چ كاتێك پێویسته چ هه‌نگاوێك بنێین، ده‌ینێین".
له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیش له‌باكوور عێراقه‌وه بۆ توركیا ناوبراو گوتی: "له نێو خۆمان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ین. له‌مباره‌یه‌وه داواكاری هاتووه و راوێژی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئێمه به‌بێ هۆ ئه‌و بڕیارانه‌مان نه‌داون. وه‌ك هه‌میشه گوتومه داواكارییه‌كانی به‌غدا لای ئێمه پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی قسه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش كه گوتبووی 'له‌وانه‌یه شه‌وێك له ناكاو بێین'، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه "مه‌به‌ست له‌و قسه‌یه‌ی سهركۆمار سنجار و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی لێیه".