Özgün Tiran
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2021
كركلاره‌لی – AA
له گوندی ئاغایه‌ری له قه‌زای بابائه‌سكی له پارێزگای كركلاره‌لی مه‌ڕێك به سكێك شه‌ش به‌رخی بووه.
مه‌ڕدار نیازی دوشۆڤا كه خاوه‌نی مه‌ڕه‌كه سه‌ری سووڕماوه له‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌ڕه به جارێك شه‌ش به‌رخی بووه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له رووداوه‌كه، پزیشكی ڤێرتێنه‌ری هات و پشكنینی ته‌ندروستی بۆ مه‌ڕ و به‌رخه‌كان كرد.
نیازی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند كه ماوه ماوه به مه‌مكه‌شووشه شیر ده‌ده‌ن به به‌رخه‌كان و گوتی: "ته‌مه‌نم حه‌فتا ساڵه و تاكوو ئێستا شتی له‌م جۆره‌م نه‌بینیووه. پێشتر هه‌بووه مه‌ڕێك به سكێك چوار به‌رخی بووبێت، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره ببینم مه‌ڕێك به سكێك شه‌ش به‌رخی ببێت".
