Cihan Çetin
16 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
دیاربەکر- AA
لە شارۆچکەی چنار سەربە پارێزگای دیاربەکر، مەڕێک کە شەش قاچی ھەیە، ئەو کەسانە تووشی سەرسووڕمان دەکات کە دەیبینن.
لە گەڕەکی دوزۆڤا لە شارۆچکەکە، یەکێک لە مەڕەکانی ئاژەڵدار مەقسود بوڵوت، لەکاتی زاینیدا، مەڕێکی شەش قاچی بووە.
ھەرکەسێک مەڕە شەش قاچەکە دەبینێت تووشی سەرسووڕمان دەبێت و مەڕەکە بووەتە جێگەی بایەخی دانیشتوانی گەڕەکەکە.
مەقسود بوڵوت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد، مەڕەکە نزیکەی ٢٠ رۆژ بەرلە ئێستا بەشێوەیەکی تەندروست لەدایک بووە و کە بینیویانە شەش قاچی ھەیە زۆر بەلایانەوە سەیر بووە.
بوڵوت تیشکی خستەسەر ئەوەی باوک و باپیریشی ئاژەڵدار بوون بەڵام یەکەمجارە تووشی حاڵەتێکی لەوشێوەیە دەبن و گوتی: "پێشتر حاڵەتی لەمشێوەیەمان نەبینیوە. لە باوک و باپیرمم پرسی، ئەوانیش مەڕی شەش پێیان نەدیوە. لەکاتی لەدایکبووندا بەپێچەوانەوە لەدایکبوو، بەڵام تەندروستیی باشە و شیر دەخوات. لەگەڵ مەڕەکانی دیکە یاریی و رادەکەن. تەنھا جیاوازیی ئەوەیە کە شەش قاچی ھەیە".