Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٤ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچکەی بۆدرومی سەر بە پارێزگای موغڵای هەژاند.
فەرمانگەی بوومەلەرزەی سەر بە سەرۆکایەتی باری لەناکاو و کارەساتەکان رایگەیاند، کاتژمێر ٢٠:٥١ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٤ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچکەی بۆدرومی سەر بە پارێزگای موغڵای هەژاند.
چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧،٩ کیلۆمەتر لە ژێر توێکڵی زەویدا بووە.