Ali Rıza Akkır
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
موغڵا – AA
گڕگرتن و ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك له قه‌زای فه‌تحییه سەربە پارێزگای موغڵا گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسی و برینداربوونی چوار كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو یه‌ختێك كه ١٥ كه‌سی له‌ناودا بوو له سنووری گوندی كیتلهبوكو سەربە قه‌زای فه‌تحییه گڕی گرتووە.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌شتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا.
ئه‌و ١٤ كه‌سه‌یش به مه‌به‌ستی خۆڕزگاركردن خۆیان هه‌ڵدابووه ناو ده‌ریا له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان رزگاركران و ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری گۆجهك كران.
دوای فریاگوزاری له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ئه‌و چوار برینداره گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فه‌تحییه كه به سووكی برینداربووبوون.
بێرتینۆتتی پیه‌ر-ی (٧٠ ساڵ) كه هاووڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسییه و له‌و یه‌خته نه‌هاتبووه ده‌ره‌وه كه سووتابوو و ژێرئاوكهوتبوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
ته‌رمی بێرتینۆتتی پیه‌ر له لایه‌ن تیمه‌كانی ژێرئاوگهڕهوه ده‌رهێندرایه‌وه.