Haydar Toprakçı,1 23
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
دێرسم – AA
مۆزه‌خانه‌ی دێرسم به خستنه‌ڕووی مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی شاره‌كه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار به‌ڵگه ده‌رگا به‌ڕووی سه‌ردانیكه‌راندا ده‌كاته‌وه.
.jpg)
مۆزه‌خانه‌كه له ته‌لاری سه‌ربازگه‌ی پێشوو ده‌كرێته‌وه كه بهحهوشهیهكشیهوه له‌سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار و ٨٠٥ مه‌تر چوارگۆشه بونیاتنراوه و له ٢٠١٥ه‌وه دهستكرابوو به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كه.
له مۆزه‌خانه‌كه‌دا به‌ڵگه مێژووییه زاره‌كی و نووسراوه‌كان، په‌ڕاو و وێنه‌كانی شاره‌كه ده‌بیندرێن و پێك دێت له به‌شه‌كانی "عه‌له‌وییه‌ت"، "شوێنه‌وارناسی" و "ره‌چه‌ڵه‌كناسی".

به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه، كه‌نعان ئۆنجه‌ل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "تا دێ گه‌شتیاری بیانی، زیاتر روو له دێرسم ده‌كه‌ن. كردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه یه‌كێكه له مۆزه‌خانه هه‌ره تایبه‌تییه‌كانی توركیا، رۆڵی ده‌بێت له‌وه‌ی گه‌شتیاران به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه و زیاتر ئاشنای كولتوور و مێژووی دێرسم ببن".