Serdar Açıl
21 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق، سەرهات تاگار-ی لەچالاکی خست، کە ناوە نهێنییەکەی "مەروان هیزان"ە و یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی گارای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، تیرۆریست تاگار کە بەهۆی تاوانەکانی تیرۆرەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، لە ئەنجامی کاری هەواڵگریی شوێنەکەی دەستنیشان کراوە.
ئەم تیرۆریستە کە ناوە نهێنییەکەی "مەروان هیزان"ە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی وردی میت لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق لەچالاکی خرا.
تاگار کە لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، لە ساڵانی نێوان ٢٠١٧-٢٠١٩دا لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق کاری کردووە و، زۆر کردەی تیرۆریستیی دژ بە هێزە ئەمنییەکان ئەنجام داوە.
هەروەها تاگار سەرپەرشتی گواستنەوەی ئەو چەک، تەقەمەنی و بۆمبانەی کردووە کە ڕێکخراوەکە بەکاریهێناون و، وەک پاسەوانی بەناو بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکە كارى کردووە.