Tuğçenur Yılmaz
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه رووسیا و توركیاش سه‌باره‌ت به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا زۆر هه‌ستیارن، رایگه‌یاند "هه‌ربۆیه‌ش پێمان وایه هاریكاریی نه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌و رووه‌وه گرنگه. چونكه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت سووریا دابه‌ش بكات. رووسیا و توركیاش دژی ئه‌مه‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه فهرمییهكهیاندا بۆ رووسیا، هه‌ردوو وڵات پابه‌ندیی خۆیان به رێككه‌وتنی په‌یوه‌ست به ئیدلب دووپاتكردووه‌ته‌وه و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا و رووسیا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی نێوانیان بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكردووه ئه‌وان له‌وه تێ ده‌گه‌ن كه گرژیی و پێكدادان سه‌رجه‌م پڕۆسه‌كان به پڕۆسه‌ی سیاسییشه‌وه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسته بیانییه‌كان و گرووپه رادیكاڵه‌كان له ناوچه‌كه پێكه‌وه كاربكرێت.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له رووسیا كردووه پێشێلكارییه‌كانی رژێم بوه‌ستێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به گرنگییه‌وه باسی له‌وه‌كردووه كه پێویسته به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جا سته‌م له هه‌ركه‌س بكه‌ن، بگوترێت بوه‌سته و رایگه‌یاندووه:
"به‌تایبه‌ت له بابه‌تی په‌كه‌كه‌دا، ده‌زانین كه رووسیا هه‌ستیاریی نیشان ده‌دات به‌ڵام به‌ته‌واوتی هیچ شتێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێكهاته‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه چی‌یان لێدێت له ئارادا نییه. ئه‌وه‌ش به سوودی رووسیایه كه لێره رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ربكرێن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و كوردانه‌ی له توركیا ماون بۆ ئه‌وێ بگه‌ڕێندرێنه‌وه. چونكه رووسیا ده‌یه‌وێت له سووریا بمێنێته‌وه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه رووسیا و توركیاش سه‌باره‌ت به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا زۆر هه‌ستیارن و له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "هه‌ربۆیه‌ش پێمان وایه هاریكاریی نه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌و رووه‌وه گرنگه. چونكه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت سووریا دابه‌ش بكات. رووسیا و توركیاش دژی ئه‌مه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو: "ناساندنی سوپای پاسداران به رێكخراوێکی تیرۆریستی هه‌ڵه‌یه"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بڕیاری ئه‌مریكا بە ناساندنی سوپای پاسداران به رێكخراوێکی تیرۆریستی، به بڕیارێکی ئێجگار هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بڕیاری ئه‌مریكا بە ناساندنی سوپای پاسداران به رێكخراوێکی تیرۆریستی، به بڕیارێکی ئێجگار هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م دا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئێران و سوپای پاسداران به راست نازانن و گوتی: "ناساندنی سوپای فه‌رمی وڵاتێك به رێكخراوێکی تیرۆریستی ئێجگار مه‌ترسیداره".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌رنج خستنه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه گوتی: "ئێوه ده‌چن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌كه‌ن دواتر ده‌چن سوپای فەرمی وڵاتێك وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌وه چۆن چۆنی روون ده‌كه‌نه‌وه؟".