ئیستانبوڵ – AA
لە شارۆچکەی بەیۆغڵوی ئیستانبوڵ گرووپێک دژی رووداوەکانی گەڤەر نارەزاییان دەربڕی و گرژی لە نێوان گرووپەکە و پۆلیسدا رووی دا.
ئەنجومەنی ئیستانبوڵی کۆنگرەی دیموکراسیی گەلان و ئەندامانی رێکخستنی ئیستانبوڵی پارتی دیموکراسیی گەلان لە گۆرەپانی گالاتەسارای کۆبوونەوە.
پەرلەمانتاری بەدەپە لە شاری ئاگری خەلیل ئاکسۆی و ھونەرمەند فەرھاد تونچیش پشتگریی ئەم گرووپەیان کرد.
گرووپەکە بە تابلۆ و دروشمەکانیان نارەزاییان بەرامبەر روداوەکانی گەڤەر پیشان دا و دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ رۆژنامەنووسان، چالاکیی دانیشتنیان ئەنجام دا.
دواتر گرووپەکە ویستی لە ناوچەی تارلاباشییەوە بەرەو دۆلابدەرەوە بچێ، بەڵام پۆلیسەکان نەیانھێشت زیاتر بچن. گرووپەکە بە یاریی ئاگرین وەڵامی پۆلیسیان داوە و پۆلیسیش غازی فرمێسکڕێژی بۆ بلاوەپێکردنیان بەکار هێنا.