ئەنقەرە
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا نومان كورتوڵمووش لە سەردانێًكدا بۆ نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو وەڵامی پرسیارەكانی سەرنووسەرانی ئەو ئاژانسەی دایەوە و باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی توركیا كرد.
كورتوڵمووش لە بارەی قۆناغی چارەسەرییەوە گوتی: "بە هیچ شێوەیەك لەو قۆناغە پاشگەز بوونەوە نییە، چونكە خەرجی پاشگەزبوونەوە لە قۆناغەكە زیاترە لە خەرجی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو قۆناغە، نە ئەوانەی چەكیان لەدەست و نە ئەوانەیش كە زەمینەی سیاسییان بۆ ئامادە دەكەن، نە حكوومەت و نە هیچ هێزێك لە توركیا ئەوە پەسەند ناكات كە لە قۆناغی چارەسەری پاشگەز ببینەوە، بە تایبەتی گەلی ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئەوە پەسەند ناكات".
كورتوڵمووش لە وەڵامی پرسیارێكدا لە بارەی بەربەستی هەڵبژاردنەكانی توركیا كە بە بەربەستی سەدا 10 ناسراوە گوتی: "ئاك پارتی لەسەر پشتگیری خەڵك بەرنامەی سیاسی بۆ داهاتووی توركیا دادەنێت. من لە تەمەنی سیاسیمدا لە دژی بەربەستی سەدا 10ی هەڵبژاردن بوومە، ئێمە حەسابی ئەوە ناكەین كە ئایا هەدەپە ئەو بەربەستە تێپەڕ دەكات یا نا، ئێمە وەكو ئاك پارتی بە هێزی خۆمان و بەو پشتگیرییەی كە خەڵك لێمانی دەكات بۆ داهاتووی سیاسی توركیا پلان و بەرنامە ئامادە دەكەین بەڵام من وەكو كەسێك كە لە دژی بەربەستی سەدا 10ی هەڵبژاردنە پێم وایە هەدەپە و یا ئەو پارتانەی دیكە كە ناتوانن بەربەستەكە تێپەڕ بكەن، شتێكی نادیموكراسییانەیە.
كورتوڵمووش لە بارەی گفتوگۆكانی تایبەت بە سیستەمی سەرۆكایەتیش گوتی: "حاڵی حازر ئەوەی بەهێزە سیستەمە نەك خەڵك و گفتوگۆ لەبارەی ئۆتۆكراسییەوە دەكرێت، ئەوانەی كە داوای دیكتاتۆریەت دەكەن پێویستە ئەم سیستەمە بپارێزن و ئەو عاقڵمەندانەی كە سەودای دیكتاتۆریەتیان لەسەرە نایانەوێت ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت".