Aziz Aslan
05 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2024
دیاربەکر - AA
لە دیاربەکر نۆهەمین "دیداری زانایانی ئایینی" کە بە دەستپێشخەری یەکێیتی زانایان و مەدرەسەکانی بەڕێوەدەچێت، دەستی بەکارەکانی کرد.
دیدارەکە کە لە هۆڵی سەڵاحەدین ئەیوبی بەڕێوەچوو، بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد.
لە دیدارەکەدا کە بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت، زانایانی ئایینی لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، سووریا، فەڵەستین، میسر، ئەفغانستان، قەتەر، لوبنان، سودان، سەنیگال، سعوودییە و ئوردن بەشدارن.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) زەکەریا یاپیجی ئوغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای ئاماژەکردنی بە دۆخی ناوچەکە و هێرشەکان بۆ سەر گەلی فەڵەستین، جەختی لەوە کردەوە کە بە ئەزموونێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕن.
پاپیجی ئوغڵو لە گوتارەکەیدا باسی لە ستەم و زۆرداری لە غەززە کرد و گوتی، "دۆزی فەڵەستین تەنیا تایبەت نییە بە خەڵکی ئەو وڵاتە، بەڵکو دۆزی هەموو موسڵمانانە". گوتیشی، گەورەترین کێشەیەک لە ئێستا جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، نادادپەروەرییە. سەرۆکی هۆدار داواشی لە موسڵمانان جیهان کرد کە یەکگرتوو و یەکهەڵوێست بن.
