Burak Milli,Mustafa Özer
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2022
هاتای- AA
لە دارستانێکی شارۆچکەی دۆرتیۆڵی سەربە پارێزگای هاتای ئاگر کەوتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئاگرەکە لە دارستانی گەڕەکی کۆناکڵی کەوتووەتەوە و دانیشتوانی گەڕەکەکە لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.
دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامە کە بەهۆی ئاراستەی باوە لە تەشەنەسەندندایە.