كاردانه‌وه‌ی بۆزداغ دژی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه
- جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ئۆپەراسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌لای توركیا وه‌ک نه‌بوو وایه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ئۆپەراسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه رایگه‌یاند،"ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌لای توركیا وه‌ک نه‌بوو وایه. له‌به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، توركیا ده‌ستبه‌رداری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نابێت. ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌رده‌وام ده‌بێت تا عه‌فرین له تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه و ئارامی و سه‌قامگیریی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بۆزداغ له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌بڕیاره‌كه‌یدا كه له‌ژێر ناونیشانی "دۆخی سووریا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، راستییه‌كانی نه‌بینیوه.
بۆزداغ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌م بڕیاره په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌ریخست كه كاتێك بابه‌ته‌كه توركیا بێت، دادپه‌روه‌ر و بێلایه‌ن نییه و به‌م بڕیاره‌ی پەرلەمانی ئه‌ورووپا له‌جێی هاوخه‌می بۆ توركیا، هاوخه‌میی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی نیشانداوه.
بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بڕیاره‌كه له بنه‌مای عه‌قڵەوە دووره و نووسیویه‌تی: "ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی خه‌ڵكی سڤیل له سته‌می تیرۆرستان، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆرستان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه. له‌كاتێكدا پێویسته پشتگیریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكه‌ن، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به دژایه‌تیكردنی ئه‌مه، نكۆڵیی له‌و به‌هایانه كردووه كه یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌ماهه‌نگیكردنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه خوێنڕێژه‌كان، زۆرترین زیان به ئاینده‌ی ئه‌ورووپا و گه‌لانی ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌نێت".
بۆزداغ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌لای توركیا وه‌ک نه‌بوو وایه. له‌به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، توركیا ده‌ستبه‌رداری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نابێت. ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌رده‌وام ده‌بێت تا عه‌فرین له تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه و ئارامی و سه‌قامگیریی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن