Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2015
ئهنقهره
هاوسهرۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (ههدهپه) فیگهن یوكسەكداغ گوتی: "بهرامبهر دهسهڵاتی زاڵمی پیاوسالاری، بههێزترین چهكی ئێمه ئیرادهی ئاشتیمانه، تێكۆشانمان و پێداگریمانه لهپێناو ئاشتیدا، ئهوهی بزانێت دهزانێت پێداگریمان چ پێداگرییهكه".
لەمەراسیمێكدا، یوكسەكداغ بەیاننامەی هەڵبژاردنی ئافرەتانی پارتەكەی خوێندەوە.
ناوبراو رایگەیاند "لە حەوتی حوزەیرانی رابردوودا سەركەوتنێكی مەزن بەدەست هێنرا و لەوكاتەوە گەلانی توركیا چوونەتە قۆناغێكی زۆر گرنگی مێژووییەوە".
یوكسەكداغ گوتی: "سەركەوتنەكەی هەدەپە لەحەوتی حوزەیرانی رابردوو، لەهەمان كاتدا سەركەوتنی ئیرادەی ئافرەت و بەشداریەتی لە سیاسەتی دیموكراسیدا".
گوتیشی: "بەڵام ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی حەوتی حوزەیرانیان قبووڵ نەكرد. ئیرادەی گەلیان قبووڵ نەكرد كە خۆی لە ئەنجامەكاندا نواند، ئیرادەی ئافرەتانیان قبووڵ نەكرد كە جێدەستیان بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەوە دیار بوو. لە یەكی تشرینی دووەمی داهاتووشدا دووبارە هەڵبژاردنمان لەپێشە. بەڵام ئەمڕۆ وەك ئافرەتان زۆر بەڕوونی دووپاتی دەكەینەوە، ئەوەی ئیرادەی دیموكراسی ئێمەی قبووڵ نەبێت، ئێمەش قبووڵمان نییە".
هەروەها نابراو باسی لە پێشهاتەكانی ئەم دواییە كرد و ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە لەماوەیەكی كەمدا چەندین ئەندامی پەكەكە، سەرباز و پۆلیس كوژراون، گوتیشی: "لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا، 200 ئافرەت لە جەنگێكدا كە هێشتا ناوی لێ نەنراوە لەلایەن پیاوانەوە كوژراون".
هەدەپە كە لەئامانجیدا لە پەرلەمانی توركیا بەشداری ئافرەت پەرە پێ بدات، 232 كاندی ئافرەتی هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان.
هەدەپە لەكۆی 81 پارێزگای تورکیادا كە بەشداری هەڵبژاردن دەكات، لە 78یاندا كاندیدی ئافرەتی هەیە.