Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دانیشتنەکانی دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین دهرمیرتاش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی"، "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، "به‌رهه‌ڵستیكردنی یاسای گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان"، "هاندانی خه‌ڵك به ئاشكرا بۆ رق و كینه و دژایه‌تی"، "هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بن به یاساكان"، هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و "ستایشكردنی تاوان و تاوانباران" دواخرا.
دانیشتنەكهی ئەمڕۆ به‌بێ به‌شداربوونی سەڵاحەددین ده‌میرتاش و پارێزه‌رانی له هۆبه‌ی ١٩ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکە، موراد ئیلهان رایگه‌یاند كه سەڵاحەددین ده‌میرتاش سكاڵانامهی پۆزشی بۆ دادگا ناردووه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه نهتیوانیووه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی یه‌كتر ببینێت، هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌كانی ده‌میرتاش-یش به هه‌مان هۆوه سكاڵانامهی پۆزشیان ره‌وانه‌ی دادگا كردووه.
ده‌سته‌ی دادگا هیچ یه‌ك له‌و سكاڵانامه‌یان په‌سه‌ند نه‌كرد و بۆ دواهه‌مین جار تۆمه‌تباریان ئاگادار كرده‌وه و دانیشتنەکانی بۆ ١٦ی ئاداری ٢٠٢١ دواخست.