Aşkın Kıyağan,Muhammet Ali Kemal
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
ڤیه‌ننا - AA
له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی نه‌مسادا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، سێباستیان كورز و حكوومه‌ته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی متمانه به‌ده‌ستبهێنن، بڕیاردرا كۆتایی به ماوه‌ی كاركردنیان بهێنرێت.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی نه‌مسا تایبه‌ت بوو به متمانه به‌خشین یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له پارته‌كانی سۆسیال دیموكرات، پارتی ئازادیی راستڕه‌وی توندئاژۆ و لیستی ژێتز ده‌نگیان له دژیدا، سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌ته كاتییه‌كه‌ی له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
له‌دوای بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خت له نه‌مسا، حكوومه‌تی كاتیی و سه‌رۆكوه‌زیران كه ئه‌ركیان ئه‌وه بوو وڵات بگه‌یه‌ننه هه‌ڵبژاردن، متمانه‌یان لێسه‌ندرایه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركۆماری نه‌مسا، ئه‌لێكسانده‌ر ڤان دێر بێڵن، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێ بۆ گه‌یاندنی وڵات به هه‌ڵبژاردن رابسپێرێت.