Yılmaz Kazandıoğlu
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
هه‌كاری - AA
له ئاکامی هێرشێكی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی چوكورجا سەر بە پارێزگای هه‌كاری، سه‌ربازێك گیانی لەدەستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری عێراقه‌وه هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌كه ئه‌نجامداوه كه ده‌كه‌وێته چیای گوڤه‌ن.
له‌و هێرشه‌دا كه پێشبینی ده‌كرێت به مووشه‌كی ئاراسته‌كراو ئه‌نجامدرابێت، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌ربازه برینداره‌كان به هێلیكۆپته‌ر گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی میری لە هه‌كاری.
ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.