Ömer Yıldız
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2021
ئادانا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه هه‌ڵمه‌تێك له سێ پارێزگا ده‌ستی پێ كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ٢٠ تۆمه‌تبار.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ كه‌جه‌كه، زیادكردنی ئه‌نجام بۆ رێكخراوه‌كه و به‌كارهێنانی ئه‌نجوومه‌نی لاوانی هه‌ده‌په بۆ كاره‌كانی رێكخراوه‌كه و ئاراستەکردنی مۆلۆتۆڤ و بۆمبی ده‌ستكرد كه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئاداناوه ده‌ستنیشان كرابوون، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٠ تۆمه‌تبار له ئادانا، شرنه‌خ و دێرسم ده‌ركرد كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێستا و پێشووی هه‌ده‌په و پارتی دیموكراتی ناوچه‌كان-یان لەنێودایه.
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی تۆمه‌تباران، ماڵه‌كان پشكێندران.
ژماره‌یه‌ك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون دوای پشكنینی ته‌ندروستی له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی، ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.