Çiğdem Münibe Alyanak,Hanife Sevinç
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
ئیستانبوڵ – AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تاوان، سه‌دات په‌كه‌ر رایگه‌یاند "بێگومان ئه‌وە قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، درۆیه و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. هێنانه ریزی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ریزی ئێمه، گه‌وره‌ترین سووكایه‌تییه به‌رامبه‌ر ئێمه بكرێت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه و به‌ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
بینالی یڵدرم له به‌رده‌م لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی وه‌ڵامی پرسیاری میداكارانی دایه‌وه.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه پرسی: "سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تاوان، سه‌دات په‌كه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووەتەوە كه گوایه ئه‌ركان یڵدرم-ی كوڕت چووه‌ته ڤێنیزوێلا و خه‌ریكی بازرگانییه به مادده‌ی هۆشبه‌ر. له‌مباره‌یه‌وه ئێوه چی ده‌ڵێن؟" گوتی: "ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له من و ئه‌ركانی كوڕم ده‌كات. بێگومان ئه‌وە قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، درۆیه و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. هێنانه ریزی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ریزی ئێمه، گه‌وره‌ترین سووكایه‌تییه به‌رامبه‌ر ئێمه بكرێت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه و به‌ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه تۆمه‌تباركردنێكی بێبنه‌مایه و دووره له راستییه‌وه. كوڕی من كانوونی دووه‌م و مانگی شوبات نه‌چووه‌ته ڤێنیزوێلا، به‌ڵكو ساڵی رابردوو له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و بۆ ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان و دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی وه‌ك ده‌مامك چووه ئه‌و وڵاته، چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن له ڤێنیزوێلا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، گرووپی دۆستایه‌تی توركیایش له‌وێ بوو و به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بوو. ژماره‌یه‌ك شت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌كرێنه‌وه گوایه ئه‌ركان له‌گه‌ڵ شاندی فه‌رمی چووه‌ته ڤێنیزوێلا، به‌ڵام ئه‌مه دووره له راستییه‌وه. به‌ڵكو به توانای دارایی خۆی چووه ئه‌و وڵاته، خۆی بلیتی خۆی بڕیوه و خه‌رجییه‌كانیشی له‌سه‌ر باخه‌ڵی خۆی بووه".