Mesut Varol
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
وان – AA
هۆشداری درا له هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له لێژایییهكانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی هه‌وراوی ده‌بێت و تاكوو نیوه‌ڕۆ به‌فر به شێوه‌ی ناوبڕ له وان و به‌دلیس و تاكوو ئێواره‌یش له هه‌كاری و ده‌وروبه‌ری، به شێوه‌ی ناوبڕ ده‌بارێت.
هه‌روه‌ها زوقم گرتن و به‌ستن له ناوچه‌كه روو ده‌دا و جێ جێش ته‌مومژ ده‌یگرێته‌وه.
پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه له خوار ئاستی ئاسایییه‌وه ده‌بن و شنه‌بایه‌ك به گشتی له باكوو و رۆژائاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به تۆماركردنی ٢ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له وان تۆمار بكرێت، هه‌روه‌ها له هه‌كاری -٣ پله، له به‌دلیس -٥ پله و له مووشیش -٧ پله تۆمار بكرێن.
به پێویستیش زاندراوه كه هاووڵاتییان ئاگادار بن و رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی هه‌رسهێنانی به‌فر له لێژایییهكان و قه‌دپاڵه‌كان.