Necat Hazar
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
وان - AA
هۆشداری دەدرێت لە باوبۆرانێکی بەهێز لە پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووش.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی لە تەواوی ناوچەکەدا، باران دەبارێت و لە بەرزاییەکانیشدا ئەگەر هەیە بەفر ببارێت.
لە دوای نیوەڕۆشەوە کاریگەری بارانەکە لە وان، بەدلیس، هەکاری و مووش زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش لەنێوان دوو بۆ چوار پلەدا دەبن، هەروەها با بەخێرایی مامناوەند و لە هەندێک ناوچە بە خێراییەکی بەهێز لە باشوورەوە هەڵ دەکات.
بەرزترین پلەی گەرماش لە وان ١١، لە مووش و هەکاری حەوت و لە بەدلیس شەش پلە دەبێت.
لە سەرتاسەری ناوچەکەشدا خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات و لە ئێوارەدا خێرایی باوبۆرانەکە دەگاتە ٧٠-١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەم هۆیەوە داوا لە هاووڵاتییان کراوە کە لە بەرامبەر بابردنی سەقفی خانووەکان، ژەهراویبوون بە غازی زۆپا، هەڵکەندرانی درەخت و ستوونی کارەبا و پەککەوتنی هۆکارەکانی گواستنەوە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.