Sinan Uslu
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانییدا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییدا كرایه سه‌ر گرووپێک لە تیرۆریستان كه ته‌قه‌یان له ئه‌ندامانی پشتیوانیکار له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كردبوو، كه له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سنووری نێوان سووریا و توركیا له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تیی سوپای توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 25 تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە كوژران و پێنج بیناش كه به‌كاریان ده‌هێنا لەناوبران.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له 24ی ئابدا ده‌ستی پێكرد به‌ئامانجی نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌تی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دروستی كردووه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سنوور و پشتیوانی كردن له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی، درێژه‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییدا هێرشێكی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر گرووپێک لە تیرۆریستان كه ته‌قه‌یان له ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا كردووه كه پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا 25 تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە كوژران و پێنج بیناش كه به‌كاریان ده‌هێنا لەناوبران.
سوپای توركیا كه پشتیوانیی له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی ده‌كات له باكووری سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ''كه هه‌موو رێوشوێنێكیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌كه زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌ستیاریی زۆریان نیشانداوه''.