Sarp Özer
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
سه‌ربازانی سوپای سووریای ئازاد، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات"دا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتیوانیی ده‌كرێت، گوندی ته‌ل عه‌مارنه‌ی له‌ده‌ست تیرۆریستان دەرهێناوە، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی كوشتووه و ده‌ستیشی گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا.
ئۆپەراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه له ناوچه‌ی جه‌رابلووسی سنووریی نێوان سووریا و توركیا له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تیی سوپای توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی دژ به هەڕەشەی تیرۆریستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، درێژه‌ی هه‌یه.
هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد كه جهرابلووسیان له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕهوییەکانیان به‌ئاڕاسته‌ی باشووری شارۆچكه‌كه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گوندی ته‌ل عهمارنهیان له‌ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده دهرهێناوە.
له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا سه‌ربازه‌كان چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌یان كوشت و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا، كه له‌نێویاندا موشه‌ك، فیشه‌ك، بۆمبی ده‌ستیی، گوللـه هاوه‌ن و چه‌كی نیشانەشكێن بوونیان هه‌بوو.
فه‌رمانده‌ی گرووپی نوره‌دین زه‌نگی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد، ئه‌حمه‌د گه‌نجۆ، به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: ''دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان گوندی ته‌ل عهمارنهیان كۆنترۆڵ كردووه''.
گه‌نجۆ باسی له‌وه‌كرد كه ژمارەیەک لە چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌یان كوشتووه كه پێشتر كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌یان له‌ده‌ستدابووه و ده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا.
گوتیشی: "تیرۆریستان هه‌وڵیاندا ژماره‌یه‌كی كه‌م له دانیشتوانی گونده‌كه دژ به قه‌ڵغانی فورات هانبدەن، به‌ڵام تیرۆریستانمان كوشت و خه‌ڵكه سڤیلەکەمان رزگاركرد".