Selma Kasap
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چه‌ند هێرشێكیان بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل، سینات و ههفتهنین له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان و شارۆچكه‌ی لیجه‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر ئه‌نجام دا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، دوێنێ سه‌عات 10 بۆ 10 و 58 خوله‌كی شه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند هێرشێكیان له ناوچه‌كانی قه‌ندیل، سینات و ههفتهنین ئه‌نجام داوه.
لههێرشهكاندا پێنج حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
دوای هێرشه‌كان فڕۆكه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كانیان لە توركیا.
هاوكات دوێنێ سه‌عات 9 بۆ 9 و 40 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی ناوخۆی توركیا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی لیجه‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه.
لههێرشهكاندا 11 ئامانج كه له حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی په‌كه‌كه پێكهاتبوون، ته‌قێنرانه‌وه.