Hemın Othman Mohammed
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2016
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وله‌تی (Amnesty International) رایگه‌یاند كه رووسیا له سووریا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سه‌ربه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تیرانا حه‌سه‌ن، له ههڵسهنگاندنێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سكای نیوز، رایگه‌یاند: "رووسیا، به‌رپرسیاره له هه‌ندێ له ترسناكترین ئه‌و تاوانه جه‌نگیانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌نجام دراون".
حه‌سه‌ن، باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا به ئه‌نقه‌ست له سووریا هێرشیان كردۆته‌سه‌ر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی رزگاری و هەروەها به‌رده‌وامیشن له هێرشه‌كانیان كه قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و خانووی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج.
حه‌سه‌ن هەروەها دەڵێت کە "رووسیا به‌رپرسیاره له هه‌ندێ له ترسناكترین ئه‌و تاوانه جه‌نگیانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌نجام دراون و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كردنه‌ئامانجی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن رووسیا و رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه تاوانی جه‌نگه. ئه‌و وڵاتانه دووه‌م بۆردومانیانیشیان كردۆته سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كوژراوان و بریندارانیان داوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خێرخوازان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كوژراون".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كریت كه هه‌موو رۆژێك كارمه‌ندانی رزگاری و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بۆردومان ده‌كرێن.