Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
چارەسەری پزیشکی ئەو 155 کەسەی لەئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵدا برینداربوون، لە نەخۆشخانەکانی شارەکە بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی نێو پارێزگاوە دەستکەوتوون، 19 کەس لەو 155 بریندارە لەیەکەی چاودێریی وردن.
هاوکات چارەسەریی پزیشکیی هەموویان لەنەخۆشخانە جۆراوجۆرەکانی شارەکە درێژەی هەیە.
دوێنێ شەو لەنزیک یاریگای ڤۆدافۆن ئارێنا و لەدوای تەواوبوونی یاری نێوان بەشیکتاش - بورساسپۆر، دوو هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدرابوون و بەهۆیانەوە 29 کەس کە 27یان پۆلیسن گیانیان لەدەستدابوو، 166 کەسی دیکەش برینداربوون.