Hatice Özdemir Tosun
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی هەدەپە ئایهان بیلگەن رایگەیاند کە تائێستا پرسی هاوپەیمانی لەرۆژەڤیاندا نیەو بە کاندیدەکانی خۆیانەوە دەچنە هەڵبژاردنەکانەوەو دووپاتی کردەوە کە ئەو فشارانەی لەسەریانە دەبێتە هۆی زیاتر کردنی دەنگەکانیان.
بیلگەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە چەند پرسێکی وەک هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئاسایشی هەڵبژاردن و هاوپەیمانی کرد.
بیلگەن سەرەتا ئاماژەی بە لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی هەریەک لە پەرلەمانتاران ئەحمەد یڵدرم لە بازنەی شاری مووش، ئیبراهیم ئایهان لە بازنەی شاری ئورفا کرد و رایگەیاند کە خستنی مافی پەرلەمانتاران قبوڵکراو نییە.
بیلگەن دووپاتی کردەوە کە ئیرادەی هەڵبژاردن زۆر بە گەورەیی لەسەر سندوقەکان بەدەر دەکەوێت و ئاماژەی بەوەدا کە تا قسە نەکەن لەسەر هەلومەرجەکانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتی و بەبێ رووبەڕوو بوونەوەی بارودۆخی نائاسایی، بەراستی نازانن قسە لەسەر هاوپەیمانی هەڵبژاردن بکەن.
ئایهان بیلگەن گوتی: "ده‌توانن هاوپه‌یمانییه‌كانی خۆیان دروستبكه‌ن، ده‌توانن له‌رووی فیكر، ئایدۆلۆجی و به‌رنامه‌وه له‌یه‌كتره‌وه نزیكبن. ده‌توانن ببنه یه‌ك پارت. ده‌توانن وه‌ك كۆمپانیاكان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام با هه‌وڵنه‌ده‌ن له‌سه‌ر دیزاینی ئۆپۆزسیۆن، با ئامۆژگاری ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌ن. با ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن له‌وه‌دا كه ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ كێ، له كوێ و چۆن كۆده‌بێته‌وه. له ئێستادا هاوپه‌یمانی له رۆژه‌ڤماندا نییه، به كاندیدی خۆمان ده‌ڕژینه كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه و، نیشانی ده‌ده‌ین كه ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌رمانه ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه هه‌مووان سه‌رسام ده‌كات".
بیلگه‌ن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هێشتا له خاڵی مشتومڕی ناوی كاندیددا نین.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن؟ بیلگه‌ن گوتی: "ئه‌گه‌ر له راپرسییه‌كاندا خۆیان به گه‌ره‌نتی ده‌بینن وه‌ڵڵاهی له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئه‌وه‌یان به‌دینه‌كردووه بۆیه ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه نییه، ئه‌و ئاماژانه‌ی وه‌ریانگرتووه ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه زۆر نیگه‌رانی كردوون، ئاكه‌په ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆشیدا هه‌م سیاسه‌تی سووریا، هه‌میش كارگه‌كانی شه‌كر باسی چ بابه‌تێك ده‌كه‌ن بكه‌ن، ده‌بینرێت كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه. پلانێك داده‌نێن، هه‌ڵبژاردنی ناوخۆ یان هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رچیه‌كیان بێت ئێمه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده‌ی ئه‌و پێشبڕكێیهین".