Fahrettin İbrahim
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئەنقەرە
بەهۆی شەپۆلی سەرماوسۆڵە و بەفربارین بەشێوەیەکی پڕتاو لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، ئاژەڵە کێوییەکان بەسەختییەکی زۆر خواردنیان دەست دەکەوێت. لەبەر ئەمە ماوە ماوە لە هاووڵاتییان نزیک دەبنەوە بۆ ئەوەی بڕێک لە بەرماوەی خواردن و نانیان دەستبکەوێت.
رێوییەکی برسی لە شارۆچکەی ساریکامشی سەربە پارێزگای قەرس دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیی، حەسەن جەلات-ەوە چەند لەتە سەموونێکی بۆ هەڵدرا، رێوییەکە داوای هەڵگرتنی لەتە سەموونێک لەم ناوچەیە دوورکەوتەوە.
لەمبارەیەوە حەسەن جەلات بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە ئاژەڵە کێوییەکان بەزەحمەت خواردنیان دەستدەوکەوێت لەبەر ئەمە ئەوان خواردن و نانیان بۆ هەڵدەدەن.