ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەری تورکیا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە 445 کەس دەستگیر کران.
ئۆپەراسیۆن بۆسەر داعش لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی، ١٨ گومان‌لێکراو دەستگیر کران.
لەمیانی بەڕێوەچوونی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەلایەن نووسینگەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە بەوەی چالاکی بۆ داعش ئەنجام دەدەن و خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، ئۆپەراسیۆنی هاوکات بۆسەر ماڵ و شوێنی گومان‌لێکراوان لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی، ئەنجام درا.
ئۆپەراسیۆنی تیمەکان بۆسەر ٢٠ ناونیشان لە ناوچەکانی ئەسەنلەر، شیشلی، باغجیڵار، باهچەلیئێڤلەر، ماڵتەپە، سوڵتان بەیلی، سانجاکتەپە، گونگۆرەن، بەیئۆغڵو، پەندیک و ئورمانییە لە ئیستانبوڵ و ناونیشانێک لە کۆجائەلی ئەنجامدرا و لە ئاکامدا، ١٧ گومان‌لێکراو بەناوەکانی (ف.ز)، (م. ک)، (ئ. ک)، (ی. ک)، (ئ. ئا)، (م. چ)، (ئۆ. ی)، (س. ی)، (ی. ئا)، (ف. ت)، (ئا. ئو)، (ڤ. ک)، (ه. ئە)، (ر. ج. ک)، (ئا. ت)، (ب. س) و یەک هاووڵاتییانی بیانیش بەناوی (ئا. ئو)، دەستگیر کران.
دوای گەڕان و پشکنینی ماڵ و شوێنی مانەوە و ئۆتۆمبێلەکانی گومان‌لێکراوان دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا گیران.
ئاگری
سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی بایەزید، موراد روحای ئۆزبای و جێگرەکەی دەلال تەک دەمیر لە چوارچێوەی دۆزی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پەکەکە/کەجەکە، دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان لە چوارچێوەی دۆزەکەدا کە لە لایەن دادگاکانی سەرانسەری تورکیاوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت جگە لە سەرۆک شارەوانی بایزید و جێگرەکەی، حەوت کەسی دیکەش دەستبەسەر کران.
ئەم کەسانە بەتۆمەتی "پروپاگەندە بۆ تیرۆر" و "هاوکاریکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان" لە لایەن دادگاوە بڕیاری دەسبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە.
ئه‌نقه‌ره
له ئۆپه‌راسیۆنێكی تیمەکانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئەنقەرەدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ٦٠ گومان‌لێکراو دەستگیركران کە زۆربه‌یان بیانی بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاته‌كانی به‌یانی له شارۆچكه‌كانی سینجان، چوبوك، یهنیمهههله و ماماكی سەربە پارێزگای ئه‌نقه‌ره له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر چه‌ند ناونیشانێك ئه‌نجامدرا وه و تیایدا، ٦٠ گومان‌لێکراو دەستگیركراون کە زۆربه‌یان بیانی بوون.
دوای پشكنینی پزیشكی، گومانلێكراوان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئاسایش كراون.
ئیزمیر
هەشت گومان‌لێکراو لەکاتی خۆئامادەکردن بۆ کردەی تیرۆریستی لەمیانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئیزمیر، دەستگیر کران.
لەمیانی بەڕێوەچوونی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تیرۆر لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیزمیر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئیزمیر ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتی بۆسەر نۆ ناونیشان لە ناوەندی شاری ئیزمیر و شارۆچکەی مەنەمەن، ئەنجام دا.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت گومان‌لێکراو دەستگیر کران کە دەنگۆی ئەوە هەیە زوو زوو سەردانی ناوچەکانی پێکدادانیان کردووە و پەیوەندییان هەیە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش و خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.
دوای گەڕان و پشکینی تیمەکان دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و چەکێکی جۆری تاپڕە و دەمانچەیەکی بێمۆڵەتدا گیرا. بینینی ژمارەیەک پەرتووکی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن لەو ماڵانەدا بووە جێی سەرنج.
ئێسكی شه‌هری
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحولشام له شاری ئێسكی شه‌هری توركیا، نۆ كه‌س ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی هێزی تایبه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر نۆ ناونیشان ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا نۆ كه‌س ده‌ستگیركران كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحولشام بن.
كاره‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵ گومانلێكراوان درێژه‌ی هه‌یه.
بورسا
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوەندی قەزای بورسا، 46 کەس دەستگیر کران.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوەندی قەزای بورسا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە شارۆچکەکانی نیلوفەر، عوسمان غازی، یڵدرم، گورسو و ئۆرهانلی ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 46 کەس دەستگیر کران کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بن و بەپێی زانیارییەکان کەسی بیانیشیان لەنێودایە.
کاروباری پێویست بەلێکۆڵینەوە لەو گومانلێکراوانە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە بەردەوامە.
بینگۆل
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە پارێزگای بینگۆل، 10 کەس دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان لەسەر بنەمای دۆسیەیەک لە دادگای کۆماری پارێزگای بینگۆل، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 10 کەس دەستگیر کران کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بن.
کاروباری پێویست بەلێکۆڵینەوە لەو گومانلێکراوانە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بینگۆل بەردەوامە.
ئەلعەزیز
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە پارێزگای ئەلعەزیز، 12 کەس دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان لەسەر بنەمای دۆسیەیەک لە دادگای کۆماری پارێزگای ئەلعەزیز، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆ دەستگیرکردنی 16 گومان‌لێکراو لە ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 12 کەس دەستگیر کران کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بن و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوەکەی دیکە بەردەوامە.
کاروباری پێویست بەلێکۆڵینەوە لەو گومانلێکراوانە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئەلعەزیز بەردەوامە.
ئورفا
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئورفا، ١٠٠ گومان‌لێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی هێزی تایبەت و هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر ٤٠ ناونیشان لەناو شاری ئورفا و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکە ئەنجام دا و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و کۆمپیوتەردا گرت، هەروەها ١٠٠ گومانلێکراویشیان دەستگیر کرد.
ئەو ماڵانەی کە چالاکی رێکخراوەییان تیادا ئەنجام دەدرێت لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستنیشان کران.
دوای پشکنینی تەندروستی گومان‌لێکراوان رەوانەی ئاسایش کران.
ئادانا
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، 25 گومان‌لێکراو لە پارێزگای ئادانا، دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان لەسەر بنەمای دۆسیەیەک لە دادگای کۆماری پارێزگای ئادانا، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە شارۆچکەکانی یەشیل باغلا و کیرمەتخانە ئەنجام دا و 25 گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 500 پۆلیسی سەربە هێزەکانی پۆلیسی ئامادە بەشداربوون و 53 ناونیشان بەتەواوی پشکنیان بۆ کرا.
قۆنیا
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له قۆنیا، 37 كه‌س ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه، به‌پشتیوانی هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر 74 ناونیشان ئه‌نجام دا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، 37 كه‌س ده‌ستگیركران كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشبن.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج، كاتێ پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌ستگیركراوان ده‌كرا، یه‌كێكیان پرسیاری كرد له راگه‌یاندن كاران ئایا جوان ده‌رده‌چین؟
پاش پشكنینی پزیشكی گومانلێكراوان ره‌وانه‌ی دادگا كران.
وان
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له وان، هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هێزی تایبه‌ت و هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه، له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر نۆ ناونیشان ئه‌نجام دا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركران كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشبن.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه ده‌ستگیركراوان گهمانلێكراوێكیان له‌نێودایه.
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان گومانلێكراوان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كران.
هاتای
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له هاتای، 38 كه‌س ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه له یه‌ك كاتدا له ناوه‌ندی شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ردا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر چه‌ند ناونیشان ئه‌نجام دا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، 38 كه‌س ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان درێژه‌ی هه‌یه.
دیاربەکر
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دیاربەکر، چوار گومان‌لێکراو دەستگیر کران.
لەمیانی بەڕیوەچوونی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی دیاربەکر ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان لە شاری دیاربەکر ئەنجام دا و چوار کەسیش بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.
لێکۆڵینەوەکان لە گومان‌لێکراوان لە ئاسایشی دیاربەکر بەردەوامن.
ئانتالیا
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئانتالیا، ١٠ کەسی بەڕەگەز سووری دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکان، لەمیانی بەڕێوەچوونی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئانتالیا، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئانتالیا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتییان بۆسەر ١٠ ناونیشان ئەنجام داوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا،١٠ کەسی بەڕەگەز سووری دەستگیرکران بەگومانی ئەوەی ئەندامی داعشن و پەیوەندییان لەگەڵ پێکدادانەکانی سووریادا هەیە.
لێکۆڵینەوەکان لە ئاسایش لەگەڵ گومان‌لێکراوان بەردەوامن.
news_share_descriptionsubscription_contact

