Mesut Varol
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
وان - AA
گرووپێك ژن له شاری وان، به‌بۆنه‌ی "رۆژی شاره بێ ئۆتۆمبێله‌كان"ه‌وه، بهپایسكلهكانیان كه به گوڵ و میزه‌ڵدان رازاندبوویانهوه، گه‌شتێكیان به شاره‌كه‌دا ئه‌نجامدا.
گرووپه‌كه له‌به‌رده‌م بینای شانۆی ده‌وڵه‌ت له وان گردبوونه‌وه و ژمارەیەک نووسراویان به پایسكله رازاوهكانیاندا هه‌ڵواسی و بۆ ماویه‌ك له‌گه‌ڵ موزیكدا كاتیان به‌سه‌ر برد.
دواتر گرووپه‌كه كه به جلوبه‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگه‌وه خۆیان ئاماده‌كردبوو، به پایسكلهكانیان گه‌شتی شاریان ده‌ستپێكرد.
گه‌شته‌كه كه دیمه‌نێكی جوانی هه‌بوو له قه‌ڵای وان كۆتایی هات. گرووپه‌كه لێره‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك گۆرانی‌یان گوت و هه‌ڵپه‌ڕین.
- "پایسكلهكانمان رازانده‌وه و هاتین"
یه‌كێك له ژنه‌كان به‌ناوی سۆنگول ئرتاك رایگه‌یاند، چالاكییه‌كه به شێوه‌یه‌كی هاوكات له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی توركیا ئه‌نجامدراوه.
سۆنگول ئرتاك باسی له‌وه كرد كه ده‌یانه‌وێت جهت بكه‌نه‌وه ژنان له هه‌موو شوێنێكی ژیاندا جێگایان هه‌یه و گوتی: "ئه‌مڕۆ لێره‌دا هه‌موو پێكه‌وه له پێناو ژیانێكی بێ ئۆتۆمبێلدا پایدهرمان لێدا. گه‌شتێكی زۆر خۆش بوو. بهچهپڵهڕێزانهوه به پایسكلهكانمان گه‌یشتین به ئێره. زۆر ره‌نگاوڕه‌نگ بوو و دڵخۆش بووین. ئیدی ژنان له هه‌موو شوێنێكن".
یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌شداربووان، سێزین ده‌میرلی چاكماك رایگه‌یاند، پێویسته له هه‌موو شارێكدا ژێرخانی پێویست بۆ پایسكل ده‌سته‌بەر بكرێت و گوتی: "ده‌مانه‌وێت به‌كارهێنانی پایسكل له لایه‌ن ژنانه‌وه بكه‌ین به شتێكی باو. پایسكلهكانمان رازانده‌وه و هاتین. ویستمان چالاكییه‌كه‌مان بخه‌ینه رۆژی شاره بێ ئۆتۆمبێله‌كانی جیهان. هه‌مووان وزه‌یه‌كی زۆر باشیان هه‌بوو. چالاكییه‌كی زۆر خۆش بوو".