Mehmet Sıddık Kaya,123
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
بیلال ئاڤونان كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له‌و مانگرتنه‌دا كردووه كه له سێی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كر-ی هه‌ده‌په ده‌ستیپێكردووه، به هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیاری ئه‌و رفاندنه ده‌زانن گوتی: "چومه باره‌گای هه‌ده‌په له جزیر و لێم پرسین كوا كوڕه‌كه‌م. پێیان گوتم 'كوڕهكهتمان بردووه و داومانه‌ته په‌كه‌كه'. هه‌ده‌په كوڕه‌كه‌میان رفاندووه و داویانه به په‌كه‌كه".
بیلال و له‌یلا ئاڤونان كه له ٢٠١٥ ئێمراه-ی كوڕیان له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه له قەزای جزیر سه‌ربه پارێزگای شرنه‌خ رفێندراوه له ئه‌لعه‌زیزه‌وه هاتوون و به‌شدارییان كردووه له مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كر و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن تاكو منداڵه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌كه.
بیلال ئاڤونان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ده‌په وه‌ك رێكخستنێكی په‌كه‌كه كارده‌كات و گوتی: "چومه باره‌گای هه‌ده‌په له جزیر و لێم پرسین كوا كوڕه‌كه‌م. پێیان گوتم 'كوڕهكهتمان بردووه و داومانه به په‌كه‌كه'. هه‌ده‌په كوڕه‌كه‌میان رفاندووه و داویانه به په‌كه‌كه. چۆن شتی وا ده‌بێت. هه‌ر ئه‌و منداڵه‌م هه‌بوو. ره‌وانه‌م كرد بۆ ئه‌ركی نیشتمانی، به‌ڵام رفاندیان بۆ چیا و له‌و كاته‌یشه‌وه هه‌واڵی نازانم. شه‌وان هاوسه‌ره‌كه‌م له خه‌ودا ناوی كوڕه‌كه‌مان دهبزڕكێنێت. تخوا ئه‌وه تاوان نییه؟ با ئه‌ندامانی هه‌ده‌په بچن منداڵی خۆیان ره‌وانه بكه‌ن. با سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش بێته مه‌یدان و منداڵه‌كانمان بهێنێته‌وه. وه‌ڵا له ده‌ستم بێت سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌كه‌م".