Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شاری نیسی فهڕەنسای كرد.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری نیس كراوه.
روونكردنه‌وه‌كه هاوخه‌میی بۆ گه‌لی فهڕەنسا ده‌ربڕیوه و هاتووە کە: "له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، توركیا له ههماههنگیدایە له‌گه‌ڵ فەڕەنسا. هه‌موو پێكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دڕندانه. پێش هه‌موو شتێك تیرۆر ده‌ستدرێژییه بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌ها به‌رزه‌كانی. له‌م رۆژه سه‌خته‌دا سه‌ره‌خۆشی له فەڕەنسای دۆست و گه‌لی فەڕه‌نسا ده‌كه‌ین. داوای ئارامگری بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".