Hemın Othman Mohammed
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "وه‌ك وڵاتێك كه زۆر رووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌ته‌وه، زۆر باش له هه‌سته‌كانی فه‌ڕه‌نسا و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌ین. ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه كه كرده‌یه‌كی بهربهرییهتە، جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی نیشاندایه‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێداگرییەوە، كارێكی پێویسته".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه تیرۆر ئایین، ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ی نییه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و كرده‌وه وه‌حشیگه‌رانه‌یان ئه‌نجامداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به مرۆڤایه‌تییه‌وه نییه. له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و بهربهڕانه له‌م جیهانه‌دا شوێنیان نییه و نابێت".
ئەو لە کۆتاییدا گوتیشی: "هه‌ركه‌سێك هه‌ڵوێستی دوو لایه‌نانه به‌رامبه‌ر تیرۆر نیشان بدات، چاوه‌ڕوانین وانه‌ی پێویستی له‌م هێرشه وه‌رگرێت كه كرایه سه‌ر فه‌ڕه‌نسا. پێویسته هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ببینین كه توركیا و فه‌ڕه‌نسا، عێراق و به‌لجیكا، سعوودیه و ئه‌مریكا بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هیچ جیاوازییه‌كی نییه".