Sangar Hamad Azeez
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراک چوارچێوه‌ی ئه‌و مۆدێله تازهیەی ئابووریی توركیای بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد كه له میانی كۆبوونه‌وه راوێژكارییهكاندا داڕێژراوه.
ئاڵبایراك به‌گشتی باسی له بنه‌ماكانی مۆدێلی نوێی سیاسه‌تی ئابووریی توركیای كرد و گوتی: "له دیدگای ئابووری نوێ‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوپشكه‌كانی بازاڕدا په‌یوه‌ندی كاریگه‌رتر و متمانه ده‌بنه بنه‌ما".
گوتیشی: "یه‌كێكی دیكه له بنه‌ماكانمان، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه له سیاسه‌تی دراودا".
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا له‌باره‌ی بانكی ناوه‌ندیی توركیاوه له مۆدێلی نوێی ئابووریدا گوتی: "به‌رده‌وامبوونی بانكی ناوه‌ندی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ وه‌ك بنه‌ما، بابه‌تێكی گرنگه".
سه‌باره‌ت به هاوسه‌نگیی بوودجه ئاڵبایراک گوتی: "یه‌كێكی دیكه له بنه‌ماكانی ئابووریی نوێمان، سه‌رله‌نوێ دهستهبهركردنهوهی هاوسه‌نگیی بوودجه و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتییهكهیهتی."
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا باسی له هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی كرد و گوتی: "له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه كه هاتووین، له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیدا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌تی دراوه‌وه زۆر هه‌ستیارین. تا پێمان كرابێت هه‌وڵمانداوه قسه نه‌كه‌ین. ته‌نانه‌ت هیچمان نه‌گوتووه. به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌تی دراوه‌وه وه‌ك بنه‌مایه‌ك، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین".
وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هاوسه‌نگیی ئابووری ئاڵبایراك گوتی: "یه‌كه‌م هەنگاوی ده‌سته‌به‌ركردنی هاوسه‌نگیی بوودجه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به باج له مۆدێلی نوێی ئابووریدا، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا گوتی: "له‌ڕێگه‌ی سووککردنی سیستەمی باجه‌وه، گۆڕانكارییه‌كی جیددی له ئابووریدا دێته‌پێش".