Ali Çelik
23 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2024
وان - AA
وان کە بەهۆی کوێستانەكان، لەوەڕگە فراوانەکان، دەریاچە، کانی و پێدەشتەکانی ناسراوە، جۆگەلە پێچاوپێچەکانی قەزای گورپناری پارێزگاکە کە چەندین کیلۆمەتر درێژبوونەتەوە بوونەتە جێی سەرنج.

جۆگەلە پێچاوپێچەکان کە دەکەونە ناوچەی نۆردوزی سەربە قەزای گورپنار و، هەموو وەرزێک جوانییەکی جیاوازیان هەیە، لە هاوینیشدا دیمەنێکی قەشەنگ بە ناوچەکە دەبەخشن.
دیمەنی جۆگەلە پێچاوپێچەکانی نێوان ئەو گژوگیایەی جووتیارەکان پاش دروێنە دەیکەن و بە باخی ترێ، بووەتە جێی سەرنجی فۆتۆگرافەران.

دیمەنی جوانی ئەو جۆگەلە پێچاوپێچانە بە درۆن وێنەی گیرا.