Yılmaz Kazandioğlu
01 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2025
وان - AA
لە قەزای گەواش سەربە پارێزگای وان، پاسێکی نەفەر هەڵگر وەرگەڕا، بەپێی ئامارە بەراییەکان ٢٨ کەس برینداربوون.
ڕووداوەکە لە نزیک گەڕەکی دۆکوزئاغاچ ڕوویدا، کە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدابوو.
%2F20250501_2_68824550_112376439.jpg)
دوابەدوای ڕووداوەکە تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، جەندرمە و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو ڕووداوەدا ٢٨ کەس بریندار بوون.
پاش چارەسەری سەرەتایی بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.