Sarp Özer
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2023
قایسەری – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "شەوی رابردوو ١٩ تیرۆریست لە باکووری سووریا لە چالاکی خران. بەم جۆرە لە میانی یەک مانگی دواییدا ژمارەی تیرۆریستە لە چالاکی خراوەکان گەیشتە ١٢٦".
خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردن لە "کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دۆخی سووریا" کە لە زانکۆی قایسەری رێکخرابوو جەختی لەوە کردەوە کە پێداگیرن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی تەواوی هاووڵاتییانی تورکیا.
وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە تیرۆریستان لە کوێ بن ئەوێ بە ئامانج دەگرن، گوتی: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانماندا ناوچەی زاپ لە تیرۆریستان پاک کرایەوە تا رادەیەکی باش ئاسایشی سنوورەکانمان پارێزراوە و کۆنترۆڵ کراوە. تا یەک تیرۆریست بمێنێت، بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان".
گوتیشی: "سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە لە سووریا داوا لە ئاغاکانیان دەکەن چەکیان پێ بدەن و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا رابگرن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان. لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ٣٧ هەزار و ٨٨٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون. چوونە ناو رێکخراوی تیرۆریستی لە سفر نزیک بووەتەوە. شەوی رابردوو ١٩ تیرۆریست لە باکووری سووریا لە چالاکی خران. بەم جۆرە لە میانی یەک مانگی دواییدا ژمارەی تیرۆریستە لە چالاکی خراوەکان گەیشتە ١٢٦".