Muhammed Ali Toruntay
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لەبارەی ئەو ڤاکسینەی لە چینەوە بۆ تورکیا دەنێردرێ، رایگەیاند: "چاوەڕێ دەکەین سبەی بەیانی بگاتە تورکیا. بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پێشھاتەکان".
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، ئاشکرشایکرد ئەو فڕۆکەیەی کە بەشی یەکەمی ڤاکسینەکان دەگەیەنێتە وڵاتەکەی، کاتژمێر ١٩:٥٠ (بەکاتی تورکیا) لە فڕۆکەخانەی پەکینەوە بەڕێکەوتووە.
فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی لەبارەی ئەو ڤاکسینەی لە چینەوە بۆ تورکیا رەوانە دەکرێت، بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند:
"ئەو فڕۆکەیەی کە بەشی یەکەمی ڤاکسینەکانمان بۆ دەھێنێت، کاتژمێر ١٩:٥٠ لە فڕۆکەخانەی پەکینەوە بەڕێکەوتووە. چاوەڕێ دەکەین سبەی بەیانی بگاتە تورکیا. بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پێشھاتەکان".