شرنەخ
وەزیری دادی توركیا بەكر بۆزداغ سەردانی قایمقامی شارۆچكەی جزیر سەر بە پارێزگای شرنەخ كرد و لەوێ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا: "پڕۆسەی چارەسەری گرنگییەكی زۆری ھەیە و رەهەندەكانی پڕۆسەكە ھەموو لایەنی توركیا خۆشحاڵ دەكات وھەندێك لایەن ھەن لە پڕۆسەی چارەسەریی و ھەمیشەیی بوونی كەشوھەواكە دڵخۆش نین، بەڵام بە هۆی هۆشیاری و ھەڵوێستی گەلەكەمان ھەر بەردەوام دەبێ."
بۆزداغ گوتیشی: "دابینكردنی كەشوھەوای ئارام و دوور لە فرمێسك و خوێن رەشتن خواستی گەلە و ھەڵبژاردنی 30ی ئاداری ناوچەكان و ھەڵبژاردنی 10ی ئابی سەرۆكایەتی كۆمار پیشانمان دەدات كە خەڵك ئەو پڕۆسەیەی پەسەند دەكات."
بۆزداغ جەختی لەوەكردەوە، یەكەم حكومەتن كە پڕۆسەیەكی بەم جۆرەیان دەست پێكردووە و تا ئێستا ھەنگاوی زۆر گرنگیان ناوە و گۆڕانكاری لە یاساكان، سیاسەتی دەوڵەت و حكومەت كە ئیتر لە ژێر دەستی پەرلەمانن ئەوە پیشان دەدات كە ئیتر گەل سەردەستە و سیاسەت بەپێی خواستی گەل بەڕێوەدەچێت."
ھەروەھا گووتیشی : لە سیستمی خوێندنی توركیادا كەموكوڕییەك نییە و مۆڵەتی یاسایی پێدراوە كە لە قوتابخانە تایبەتەكاندا پەروەردە بە زمانی كوردی بكرێ و ھەروەھا لە قوتابخانە ناوەندییەكانی دەوڵەتیش وانەی ھەڵبژاردەی كوردی ھەیە و ئێستا مامۆستای كوردی بەم مەبەستە دادەمەزرێن و گوتی: "حەوت مامۆستای كوردیمان لە پارێزگای شرنەخ دامەزراند."
بۆزداغ گوتیشی: " دەوڵەت رێگری لە خوێندن ناكات ئەگەر مۆڵەتی ھەبێت و بەپێچەوانەوە ئێمە دەمانەوێ لەم بوارەدا كاربكرێت، بە مەرجی مۆڵەتی رەسمی بۆ وەربگیرێت. "