Rewa Mahmut Hasan
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ئانتالیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە شارۆچکەی ئاڵانیای سەربە پارێزگای ئانتالیا دەنگی خۆی دا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو دوای ئەوەی بەشداریی لە ریفراندۆمی گۆڕانکاری دەستوور کرد دەنگی خۆی دا، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و گوتی: "پێش ریفراندۆم هەموو لایەک قسەی خۆیان کرد، بە بەڵێ یان نەخێر، بگرە هەندێکیان سنووری خۆیان بەزاند و لە دەرەوەی وڵات قسەیان کرد و هەوڵیان دا وانە بە میللەت بڵێنەوە".
گوتیشی: "هەندێک کەس لایەنگیر بوون، بەڵام ئەمڕۆ قسە قسەی گەلەکەمانە. میللەتی تورکیامان بڕیار لەسەر داهاتووی تورکیا دەدات. ئەمڕۆ بۆ تورکیا خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ دەبێت. لە بەیانیەوە چاودێری ئەوە دەکەین کە هاووڵاتییان بە شێوەیەکی جوان مافی دیموکراسی خۆیان بەجێ دەگەیەنن. ئەمەیە دیموکراسی".