Zana Natık Kerem
24 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2023
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، سابت عەباسی کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، ھاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ سابت عەباسی کۆبووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕۆژی ٢٢ی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
ھاوکات دوێنێ چوارشەممە، ھاکان فیدان لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی، خەمیس خەنجەر و سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی سەرۆکی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس غەزعەلی، سەرۆکی ھاوپەیمانی رەوتی حکیمەی نیشتمانی، عەممار حەکیم و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز و سەرکردەکانی بەرەی تورکمانی و نوێنەرانی پێکھاتەکانی تورکمان کۆبووەوە.