Sabri Kesen
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
موغڵا – AA
٢٥ کۆچبەری نایاسایی کە لە بەلەمێکدا بووون و لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە سنووری کارگێڕی قەزای داتچا لە پارێزگای موغڵا، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگار کران.
دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لەوەی بەلەمێکی چوپی کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکانی داتچایە تیمەکان گەیشتنە ناوچەکە.
ھەر ٢٥ کۆچبەرەکە کە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە رزگار کران.
دوای راییکردنی کارەکانیان، کۆچبەرە نایاسایییەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی موغڵا کران.