Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو پێ ده‌نێته ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه كه ئاژانسێكی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تییه و باره‌گای سه‌ره‌كی له توركیایه، به ١٣ زمان خزمه‌تگوازاری پێشكه‌شی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار به‌كارهێنه‌ر له ٩٣ وڵات ده‌كات. رۆژانه هه‌زار و ٦٠٠ هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٠٠ وێنه، شه‌ش ئینفۆگرافی، ٤٠٠ گرته‌ی ڤیدیۆیی و ١٥ په‌خشی راسته‌وخۆ بڵاوده‌كاته‌وه و یه‌كێكه له ئاژانسه هه‌ره متمانه‌پێكراوه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان.
دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو هاوته‌مه‌نی مێژووی كۆماری توركیایه و ١٧ رۆژ به‌ر له دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی توركیا و له ٦ی نیسانی ١٩٢٠ دامه‌زراوه و به ئه‌زموونی ٩٩ ساڵه‌یه‌وه به‌رده‌وامه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوی هه‌واڵ.
ئه‌مساڵ ٩٩همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ده‌كرێته‌وه و كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاونانی بۆ چوونه ناو ته‌مه‌نی ١٠٠ ساڵیه‌وه ببێته یه‌كێك له ئاژانسه هه‌واڵییه هه‌ره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌رمترین رووداوه‌كانی جیهان بۆ ئابونهدارانی ده‌گوازێته‌وه، به تایبه‌ت به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه له شوێنی زۆر سه‌خت هه‌واڵ ئاماده ده‌كات و دیمه‌نی ناوازه ده‌گرێت. ئاژانسی ئانادۆڵو به هه‌ریه‌ك له زمانی توركی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، رووسی، فه‌ڕه‌نسی، ئیسپانی، به هه‌ردوو دیالێكتیكهكانی كرمانجی سه‌روو و كرمانجی ناوه‌ڕاست (سۆرانی) زمانی كوردی، فارسی، ئێندۆنیزی، بۆسنی، ئه‌لبانی، مه‌كه‌دۆنی په‌خش ده‌كات. به پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ، وێنه و ڤیدیۆ بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراو له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئابوونهداران نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستی توركیا.
ئاژانسی ئانادۆڵو پێ ده‌نێته ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه كه ئاژانسێكی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تییه و باره‌گای سه‌ره‌كی له توركیایه، به ١٣ زمان خزمه‌تگوازاری پێشكه‌شی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار به‌كارهێنه‌ر له ٩٣ وڵات ده‌كات. رۆژانه هه‌زار و ٦٠٠ هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٠٠ وێنه، شه‌ش ئینفۆگرافی، ٤٠٠ گرته‌ی ڤیدیۆیی و ١٥ په‌خشی راسته‌وخۆ بڵاوده‌كاته‌وه و یه‌كێكه له ئاژانسه هه‌ره متمانه‌پێكراوه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان. له سه‌دا ٦٣ی وێنه و له سه‌دا ٤٠ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی توركیا به‌رهه‌می ئاژانسی ئانادۆڵون. جگه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی توركیا له سه‌دا ٨٩ی هه‌واڵه تایبه‌تییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.