ھەکاری
پارێزگاری ھەکاری دوای مەراسیمی بەخاکسپاردنی دوو کوژراوەکە لە شەقامی داغڵیجە روونکردنەوەی داو گوتی: "ھێرش کرابووە سەر دوو بەشە ناوخۆیی خوێندکاران، بەردو شووشەی بۆمبی مۆلۆتۆڤ ھاوێژرابووە ناو بیناکانی بەشەناوخۆییەکە."
بەپێی گوتەکانی پارێزگار دوای ئەوەی ھەواڵەکە گەیشتۆتە ھێزە ئاسایشپارێزەکان، ھێزی پۆڵایین گەیشتۆتە شوێنەکە.
پارێزگار گوتی: "بەنیازی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی مەترسیی سووتانیان لەسەر بوو تیمی فریاگوزاری چوونە ناوچەکە، بەڵال ھێرشکەران بەردەوام بووبوون لە ئاگرخستنەوە، دوای بەرپەرچدانەوەی ھێزە ئاسایشپارێزەکان یەکێک لە خۆپیشاندەران کە چەکی پێبووە، برینداربوو، دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا گوێزرایەوە نەخۆشخانەیەکی شاری وان. لەمبارەیەوە لێپێچینەوە دەستیپێکردووە، لە ھەر گۆرانکارییەک خەڵک ئاگاداردەکەینەوە."