دیمەشق
بە ھۆی تۆپباران و بۆردمانی ھێزەکانی رژیم بۆ سەرئەو شارانەی کە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تێیایاندان، ٢٤ منداڵ، ٢٠ ژن و ٥٠ کەسی دیکە کوژران.
بە پێی راگەیەنراوی تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا، بە ھۆی بۆردمان و تۆپبارانی ئەو ناوچانەی ئۆپۆزسیۆن تێیایاندایە، لە دیمەشق ٤٣، دەرعا ١٧، لە رەقا و حەلەب ١٨، حموس٨، لازقیە٣، حەما ٢ و لە شارەکانی ئیدلێب، دەیرزۆر و کونیەترایش ٣ کەس بە گشتی ٩٤ کەس کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە کۆمیتەی قۆردیناسیۆنی ھەرێمی لە سوریا رایگەیاند کە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەکی جۆری گراد ھێرشیان کردوەتە سەر نەخۆشخانەی الکندی کە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە وەکو بڕیارگای ناوەندی بەکار دەھێنرا.
بە پێی راگەینراوی کۆمیتەی قۆردیناسیۆنی ھەرێمی، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن فرۆکەیەکی سوپای رژیمیان لە کاتی بۆردمان کردنی شارۆچکەی السفرا سەر بە دیمەشق خستووەتە خوارەوە.