Meriç Ürer
01 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر – AA
له میانی پاككردنه‌وه‌ی سوپای توركیا له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ٦٣ له‌و ٨٢ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركران كه ٧٠یان مفهوهزن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری گشتیی ئیزمیر به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به ئیمامه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له رێگای هێڵی گشتییه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٨٢ كارمه‌ندی سوپای توركیا ده‌ركرد كه ٧٠یان مفهوهزن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شدا له ٣٩ پارێزگای توركیا، ٦٣ له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركران.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.
زاندراوه ٦٠ له‌و تۆمه‌تبارانه له فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه، ١٦ له فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كان، پێنجیان له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان و یه‌كێكیشیان له فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كان ئه‌ركدار بووه.