Ömer Yasin Ergin
20 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2022
دیاربەکر - AA
لە دیاربەکر پاڵەوانێتی بلیارد دەستی پێ کرد کە تیایدا ٩٠ وەرزشوان کێبڕکێ دەکەن.
پاڵەوانێتیەکە کە لەلایەن یەکێتیی بلیاردی تورکیا و بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانەوە لە کافتریایەکی شارەکە بەڕێوەدەچێت، تا ٢٧ی تەمووز بەردەوام دەبێت.
ئارزو گۆک کە لە ساڵی ٢٠٢١دا، نازناوی پاڵەوانێتی تورکیا و قۆناغی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ی بەدەست هێنا، وەک میوان بەشداری پاڵەوانێتییەکە کرد.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی دیاربەکر، نوعەمەر ئوسلو لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە ٩٠ وەرزشوان بەشدارییان لە پاڵەوانێتیەکەدا کردووە.