Tuğçenur Akgün
28 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
نیویۆرک - AA
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، رەشنووسی پرۆژەبڕیارێک پەسەند کرا بۆ پشتیوانیکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا و سووریا و سەرکۆنەکردنی رژێمی ئەسەد کە رێگری دەکات لە گەیشتنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان.
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، رەشنووسی پرۆژەبڕیارێک خرایە دەنگدانەوە کە تیایدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی تورکیا و ئەو سووریاییانە کراوە لە بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا زیانیان بەرکەوتووە، ئەو پشتیوانییەی ئەمریکا لە گەلی تورکیا و سووریا کردووە بەرزنرخێندراوە و سەرکۆنەی هەڵوێستی رژێمی ئەسەد کراوە کە رێگری کردووە لە گەیشتنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکانی باکووری سووریا.
رەشنووسی پرۆژە بڕیارەکە بە ٤١٤ دەنگی بەڵێ و دوو دەنگی نەخێر پەسەند کرا.