Abdullah Shukur
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
ئادانا
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئادانا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ھەوڵی کودەتای بەشێک لە سەربازانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، پشکنینی لە فەرماندەیی ١٠یەمی بنکەی تانکەری ئینجەرلیک لە شاری ئادانا دەستیپێکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئادانا، دوو بریکاری داواکاری گشتی و پێنج داواکاری کۆماری دەستبەکاربوونەوە و پشکنینیان لە فەرماندەیی ١٠یەمی بنکەی تانکەری ئینجەرلیک دەستیپێکردووە.
ھاوکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تیمە سەربازییە دەستیپێکردووە کە سووتەمەتی بۆ ئەو فڕۆکانە دابین کردووە کە لە لایەن کودەتاچییەکان بەکارھێنرابوو.