Hemn Osman
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
لە چوار ناوچەی سەربە شاری ئەدەنە، هێزەكانی ئەمنی ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر قەوارەی هاوتەریب (فەتحوڵڵاچییەكان) ئەنجام دا و، 10 كەسیان دەستگیر كرد.
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی لقی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی قاچاغچێتی و رێكخستن، كاتەكانی بەیانی ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر چەند ناوچەیەكی شاری ئەدەنە ئەنجام دا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا 10 كەس بە تۆمەتی فریودانی سەرچاوەی گشتی، دەستەبەركردنی سەرچاوەی ماددی بۆ پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب (فەتحوڵڵاچییەكان)، ناردنی ئەو هاوكاریانەی لە بەرنامەی پشتیوانی كۆمەڵایەتی كۆدەكرایەوە بۆ رێكخراوەكە بەناوی جیاوازەوە، كە بەزۆر سەرپەرشتیارانی قوتابیانیان دەكردە ئابوونەداری رۆژنامەیەك و درووست كردنی بەڵگەنامەی نایاسایی دەستگیر كران.
بەمەبەستی لێكۆلینەوە لە دەستگیركراون رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەدەنە كران.
لەم نێوەندەدا و لەچوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا، لە سێ ناوچەی دیكە ئۆپەراسیۆن ئەنجام درا.